ناماروه

گشت وگذارطبیعت

سه‌فه‌ر ... :

سه‌فه‌ر ... :

ژنه‌فتم وتيان چوگى بوٌ سه‌فه‌ر
نازانم بوٌچی،نه‌وداپيٌم خه‌وه‌ر
بوٌ هه‌ركوٌیى چوگى،ئه‌وده‌مه ده‌س خووا
...توٌ من به ده‌س خه‌م،ويٌلٌمكه هه‌روا
وتیان پیٌم چوگه لیلت بوٌ شوٌمالٌ
خوه‌شت بیٌ نازار ،یاری خوه‌ش‌جه‌مالٌ
توٌ نيت به‌لامه‌و،وه‌لىٌ له لاتم
نازانم چه‌بكه‌م،بیٌده‌سه‌لاٌتم
توٌ هه‌ى له كويٌنا ؟،من ليٌرا ماگم
سه‌رم لىٌ شيٌويا،زوٌر ته‌نیا ماگم
وتيان تيته‌وه،دلٌم ته‌ماره
خه‌فه‌ت دورى توٌ ،بوٌم بیٌشوٌماره
شه‌وىٌ خه‌وم دى،ئه‌هاتى له دوور
چاوم روٌشن بو،دلٌم پرٍ له نوور
له خه‌و وتوٌ پيٌم،دووروا ،نه‌خوه‌شى
دووره‌و بو له من،یه‌کباره خوه‌شى
ده‌رد و به‌لاٌت ليٌم،توٌ نه‌خوه‌ش نه‌وى
توٌ خوه‌ت ته‌بيبى،بوٌ نه‌خوهش ئه‌وى ؟!
خاتر عه‌زيزت،له دلٌ ماگه جىٌ
له چاوم باران،چوٌن لافاو ئه‌چىٌ !
له دورى بالاٌت،زوٌر په‌ريٌشانم
ره‌نجى فراقت،شكاندى شانم
خوٌشه ئه‌و كاته،بيرى توٌ ئه‌كه‌م
له ده‌سم ده‌رچى،بيرى كىٌ بكه‌م ؟!
ئه‌ى يارى شيرين،خوه‌ش قه‌د و قامه‌ت
هه‌ر بيرت ئه‌كه‌م،تا تيٌت قيامه‌ت
تا بيته‌و بوٌ لام،من چاوه‌ريٌتم
هه‌ركه‌سىٌ ئه‌يٌژىٌ،توٌ مه‌يژه شيٌتم
وه‌ختىٌ بيته‌وه،تيٌمه بهر مالٌت
ماچ ئه‌كه‌م ده‌سوٌ،ئه‌پرسم حالٌت
تيٌمه به‌ر مالٌو،به‌ر په‌نجيٌره‌كه‌و
ئيٌشاره‌م ليٌكه،به سه‌ر په‌نجه‌كه‌و
بوٌ ديه‌ن بالٌات،خوه‌م تيٌمه پيٌشواز
وه‌ك كوٌتر ئه‌كه‌م بوٌلاى توٌ په‌رواز
ئه‌گه‌ر منوٌ دى،خوه‌ت ليٌم گيٌل مه‌كه
ئه‌ويندارى خوه‌ت،ليٌنا ويٌلٌ مه‌كه
چاو ئينتزار و ده‌س له بانى ده‌س
ماتلٌم تا بى،تا من بکه‌ی مه‌س
وه‌ختٌى هاتيته‌و،جا بيٌره مالٌم
له بيرت نه‌چم،بپرسى حالٌم !
بىٌ به نازه‌وه،وه‌ك كه‌و خه‌رامان
ده‌ستى من بگره،ده‌ستم به دامان
بيٌره‌و دانيشه،یاری چاومه‌سم
ده‌سهكه‌ت تاوىٌ،بنه ناو ده‌سم
حالٌم بپرسه و لايكم ليٌكه‌ره‌و
ويٌرانه‌ى دلٌم،ئاوا بكه‌ره‌و
ئه‌گه‌ر هاتيته‌و،وتيان من مردم
بزا خه‌فه‌ت تو، له ته‌ک خوه‌م بردم
له دووریت «نادر» ،چاوی بیٌخه‌وه
تا دورى له ئه‌و،روژى هه‌ر شه‌وه.
ادامه ...
سه‌فه‌ر ... :

ژنه‌فتم وتيان چوگى بوٌ سه‌فه‌ر 
 نازانم بوٌچی،نه‌وداپيٌم خه‌وه‌ر
بوٌ هه‌ركوٌیى چوگى،ئه‌وده‌مه ده‌س خووا
 توٌ من به ده‌س خه‌م،ويٌلٌمكه هه‌روا
وتیان پیٌم چوگه لیلت بوٌ شوٌمالٌ  
خوه‌شت بیٌ نازار ،یاری خوه‌ش‌جه‌مالٌ
توٌ نيت به‌لامه‌و،وه‌لىٌ له لاتم 
 نازانم چه‌بكه‌م،بیٌده‌سه‌لاٌتم
توٌ هه‌ى له كويٌنا ؟،من ليٌرا ماگم
سه‌رم لىٌ شيٌويا،زوٌر ته‌نیا ماگم
وتيان تيته‌وه،دلٌم ته‌ماره 
خه‌فه‌ت دورى توٌ ،بوٌم بیٌشوٌماره
شه‌وىٌ خه‌وم دى،ئه‌هاتى له دوور
چاوم روٌشن بو،دلٌم پرٍ له نوور
له خه‌و وتوٌ پيٌم،دووروا ،نه‌خوه‌شى 
دووره‌و بو له من،یه‌کباره خوه‌شى
ده‌رد و به‌لاٌت ليٌم،توٌ نه‌خوه‌ش نه‌وى
 توٌ خوه‌ت ته‌بيبى،بوٌ نه‌خوهش ئه‌وى ؟!
خاتر عه‌زيزت،له دلٌ ماگه جىٌ 
له چاوم باران،چوٌن لافاو ئه‌چىٌ !
له دورى بالاٌت،زوٌر په‌ريٌشانم 
ره‌نجى فراقت،شكاندى شانم
خوٌشه ئه‌و كاته،بيرى توٌ ئه‌كه‌م 
 له ده‌سم ده‌رچى،بيرى كىٌ بكه‌م ؟!
ئه‌ى يارى شيرين،خوه‌ش قه‌د و قامه‌ت 
هه‌ر بيرت ئه‌كه‌م،تا تيٌت قيامه‌ت
تا بيته‌و بوٌ لام،من چاوه‌ريٌتم 
هه‌ركه‌سىٌ ئه‌يٌژىٌ،توٌ مه‌يژه شيٌتم
وه‌ختىٌ بيته‌وه،تيٌمه بهر مالٌت 
 ماچ ئه‌كه‌م ده‌سوٌ،ئه‌پرسم حالٌت
تيٌمه به‌ر مالٌو،به‌ر په‌نجيٌره‌كه‌و
 ئيٌشاره‌م ليٌكه،به سه‌ر په‌نجه‌كه‌و
بوٌ ديه‌ن بالٌات،خوه‌م تيٌمه پيٌشواز 
 وه‌ك كوٌتر ئه‌كه‌م بوٌلاى توٌ په‌رواز
ئه‌گه‌ر منوٌ دى،خوه‌ت ليٌم گيٌل مه‌كه
 ئه‌ويندارى خوه‌ت،ليٌنا ويٌلٌ مه‌كه
چاو ئينتزار و ده‌س له بانى ده‌س 
ماتلٌم تا بى،تا من بکه‌ی مه‌س
وه‌ختٌى هاتيته‌و،جا بيٌره مالٌم
له بيرت نه‌چم،بپرسى حالٌم !
بىٌ به نازه‌وه،وه‌ك كه‌و خه‌رامان
ده‌ستى من بگره،ده‌ستم به دامان
بيٌره‌و دانيشه،یاری چاومه‌سم 
ده‌سهكه‌ت تاوىٌ،بنه ناو ده‌سم
حالٌم بپرسه و لايكم ليٌكه‌ره‌و 
ويٌرانه‌ى دلٌم،ئاوا بكه‌ره‌و
ئه‌گه‌ر هاتيته‌و،وتيان من مردم 
بزا خه‌فه‌ت تو، له ته‌ک خوه‌م بردم
له دووریت «نادر» ،چاوی بیٌخه‌وه
 تا دورى له ئه‌و،روژى هه‌ر شه‌وه.
+ نوشته شده در  91/10/03ساعت 21:1  توسط دلیری عزت  |